منداڵێكی تەمەن ١٢ساڵ بە ناوی هێمن سادقیانی، كوڕی حەبیب بەهۆی تەقەی هێزە منداڵكوژەكانی دەسەڵات لە گوندی دزاوەری سەر بە نەوسوودی کرماشان، بریندار بوو.
ئەم منداڵە بە گوللەی جەنگی لە ناوچەی شانی لە نێو ئۆتۆمبێلدا بریندار بووە و لەلایەن خەڵکەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر باری جەستەیی ئەم منداڵە نییە.