تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕژیمی ئێران پاشەکشەی لە بڕیارەکەی بۆ قەدەغە کرانی سێزدەبەدەر کرد

ڕژیمی ئێران پاشەکشەی لە بڕیارەکەی بۆ قەدەغە کرانی سێزدەبەدەر کرد
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، میدیاکانی ڕژیمی ئێران بە پشت بەستن بە وتەی بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگاکان، بانگەشەی داخستنی شوێنەکانی کات بەسەربردنیان لە سێزدەبەدەر کرد کە ئەم هەڵوێستە چەواشەکارانە لەلایەن خەڵکەوە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان لەقاو دراو خەڵک بە ئاشکراو ڕوون ئەو کردەوەی حکومەتیان به دووبەرەکێ دروست کردن ناو برد و وێڕای مەحکوم کردنی ئەو فێڵەی ڕژیم، ڕایانگەیاند کە ڕێوڕەسمی سێزدەبەدەر بەڕێوە دەبەن. ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی ڕژیم پاشەکشەی لەو بابەتە کرد و ڕایگەیاند کە سەرجەم پارک و باخچەکان بەڕووی گشتیدا کراوە دەبن.
شایانی باسە کە ڕژیم زۆر بەنیازی ئەوه بوو نەورۆزی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ دەرفەتێک بۆ دووبەرەکێ دروست کردن لە نێوان خەڵک دا بەکار بهێنیت کە بە خۆشیەوە خەڵک زۆر زوو دەستی ڕژیمی خوێندەوەو شکۆمەندانە مەراسمی نەورۆز لە شار و ناوچه جیاجیاکاندا بەڕێیوە چوو.

3 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران پاشەکشەی لە بڕیارەکەی بۆ قەدەغە کرانی سێزدەبەدەر کرد

ڕژیمی ئێران پاشەکشەی لە بڕیارەکەی بۆ قەدەغە کرانی سێزدەبەدەر کرد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی