تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کیانووش چراغی بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ناڕەوا ڕادەستی بەندیخانە کر

کیانووش چراغی بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ناڕەوا ڕادەستی بەندیخانە کر
دەنگی خەباتی کوردستان

کیانووش چراغی کە لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی گیرا و بەدوو ساڵ حوکمی ناڕەوا سزا درابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمە ناڕەواکەی گیرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی شەممەی حەوتووی ڕابردوو 5ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، کیانووش چراغی هاووڵاتی خەڵکی دێهلوڕان لە دوای بانگهێشتی بۆ دادگای گەندەڵی جێبەجێکاری ئەم شارە، گیرا و بەمەستی تێپەڕاندنی دەورانی سزا ناڕەواو سەپێندراوی ڕژیم بە سەریدا، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئیلام.
کیانووش چراغی فەرمانبەری پێشووی ئیدارەی خۆش بژێوی کۆمەڵایەتی دێهلوڕان لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای گەندەڵی ڕژیم لەم شارە بەتۆمەتی ساختەی، هەوڵدان دژ بە ئاسایشی گشتی، سزای ناڕەوای 2ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
ئەم هاووڵاتیە تەمەن 44ساڵە، ڕۆژی چوارشەممە 5ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە بەردەوامی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی لە پەیوەند بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ویدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەڕۆژانی کۆتایی بە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، بەلێدان و سووکایەتی کردن گیرابوو.

8 مانگ و 12 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کیانووش چراغی بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ناڕەوا ڕادەستی بەندیخانە کر

کیانووش چراغی بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ناڕەوا ڕادەستی بەندیخانە کر

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی