تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشبەرانی هێرشەکەی مۆسکۆ بەڵێنی مووچەی پێنج هەزار دۆلاریان پێی دراوە

هێرشبەرانی هێرشەکەی مۆسکۆ بەڵێنی مووچەی پێنج هەزار دۆلاریان پێی دراوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳, دوابەدوای ئەو کردەوە ترۆریستیەی گروپی داعشی خوراسان بەرپرسایەتی لە ئەستۆ گرتووە، ئەم گروپ بە بڵاوکردنەوەی چەند فایلی ڤیدیۆیی لەسەر هێرشە کوشندەکەی لە کەناڵەکانی تێلێگرام جیهانی تووشی شۆک کرد، کە لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیە زانیاری نوێی ئاشکرا کرد.
 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیە گرتنی چوار تاوانباری هێرشەکەی مۆسکۆ لە پارێزگای برایانسک لەسەر سنووری ئۆکراینی پشتڕاستکردەوە.
 هەروەها دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیە ئاماژەی بەوەدا کە گومانلێکراوەکانی هێرشەکەی مۆسکۆ ویستویانە لەو وڵاتە هەڵبێن.
 دوای ئەوەی ڕوسیە گرتنی ١١ کەسی لە ناوچەی برایانسک لە سنووری ئۆکراین و بلاڕوسی ڕاگەیاند، تەلەفزیۆنی ڕووسیا گرتە ڤیدیۆییەکانی لێپرسینەوە لەگەڵ چوار تۆمەتباری هێرشەکە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
 لە دیمەنەکاندا کە لە تەلەفزیۆنی، پێرڤی کەناڵی دەوڵەتی ڕوسیە بڵاو کرایەوە، تۆمەتبارەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕوسیە لەکاتێکدا گیرابوون کە سێ کەسیان دەموچاویان خوێناوی بوو.یەکێک لە تۆمەتبارەکان سەری برینپێچ کرابوو و شوێنەواری برین بە ڕووخساریەوە بوو.

1 مانگ و 2 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشبەرانی هێرشەکەی مۆسکۆ بەڵێنی مووچەی پێنج هەزار دۆلاریان پێی دراوە

هێرشبەرانی هێرشەکەی مۆسکۆ بەڵێنی مووچەی پێنج هەزار دۆلاریان پێی دراوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی