تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سێنتکام ۶ درۆنی حوسیەکانی یەمەنی لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج

سێنتکام ۶ درۆنی حوسیەکانی یەمەنی لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج
دەنگی خەباتی کوردستان

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکام ئەمڕۆ یەکشەممە ۵ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳،هەواڵی لە پێکدادانی لەگەڵ ۶ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسیەکان لە ئاسمانی باشووری دەریای سوور دا.
 لە بەیاننامەکەی سێنتکامدا هاتووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ۵ درۆنی حوسییەکان لە دەریادا خراونەتە خوارەوە و دۆرنی شەشەم لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەم گروپە لە یەمەن فڕیوە و مووشەکێک لە نزیک تانکەرێکی چینی کەوتە خوارەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی سێنتکام دا ئاماژە بەوە کراوە، دوێنێ حوسییەکان پێنج مووشەکی بالیستیکیان لە نزیک کەشتییەکی نەوتهەڵگری چینی تەقاندووەتەوە، کە زیانێکی کەمی لێکەوتووەتەوە و ئاگر لەم کەشتییە کەوتووە، کە لە ماوەی ۳۰ خولەکدا کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشتییەکە بە ناوی، هوانگ پۆ بەردەوام بووە لە جوڵەی بەرەو شوێنی مەبەست.
 لە ڕۆژی ۱۹ی مانگەوە مارس تا ئێستا حوسییەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، نزیکەی ۷۳ کەشتییان لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی بە درۆنی هێرشبەر و مووشەک کردۆتە ئامانج و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کەشتییانە پەیوەندیان بە ئیسرائیلەوە بووە یان بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل ڕۆیشتوون.

 

1 مانگ و 2 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێنتکام ۶ درۆنی حوسیەکانی یەمەنی لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج

سێنتکام ۶ درۆنی حوسیەکانی یەمەنی لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی