بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی سێ مانگی خاکەلێوە، بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارمان ساعێدپەناه، "برای هومەن سەعد پەنا پێشمەرگە و کادری سازمانی خەبات، لە شاری سنە.بەڵام ئەم بەکرێگیراوانه سەڕکەوتوو نه بوون و ئارمان ساعێدپەناە ، ماڵەکەی جیهێشتووە .
بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات
دوای پشکنینی ماڵی ناوبراو دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەم گۆرانیبێژە کوردە داگرتووەو هارد دیسکی کۆمپیوتەر و کەلوپەلە تایبەتەکانی ناو ماڵی ئارمان ساعێدپەناه یان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەوڵی گرتنی ئەم هونەرمەندە لەکاتێکدایە
کە ئارمان ساعێدپەناه، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد خەڵکی شاری سنە، لە یەکێک لە ڕێوڕەسمەکانی ئاهەنگگێڕانی نەورۆز،لە ٢١ی ڕشەمە ۱٤٠۲ لە گوندی ئەویهەنگ بەشداری کردووە و سروودێکی نەتەوەیی وتووە و دەڵێت: "ئیجازە گۆرانی ووتنم نادەنێ، بەڵام مەراسیمی نەورۆز بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە ئیجازە نییە".