تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

۱۲۰ کەس لە شۆڕشی ژینادا تەفەی ڕاستەوخۆ لە چاویان کراوە

۱۲۰ کەس لە شۆڕشی ژینادا تەفەی ڕاستەوخۆ لە چاویان کراوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، ناوەندی مافی مرۆڤی زانکۆی "بێڕکڵی" لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٢٠ خۆپیشاندەر لە کاتی بزووتنەوەی ژینادا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە ڕاستەوخۆ تەقە لە چاویان کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە زۆربەی قوربانییان لە کەسانی تەمەن ژێر ٣٠ ساڵ و قوتابییان پێکهاتووە و بە چەکی ساچمەیی و پینت باڵ لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و چاویان بریندار کراوە.
یەکێک لە قوربانییانیش کچێکی تەمەن ٥ ساڵ بووە کە لە بەرهەیوانی ماڵەکەیانەوە سەیری دەرەوەی کردووە.
پێشتر بەپێی هەندێک ڕاپۆڕتی نێوخۆیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە تەقە لە چاویان کرابوو نزیک ٥٠٠ کەس ڕاگەیەندرابوو.
کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە 
خۆپیشاندانەکانی ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆی بۆ شۆرای مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا تاوانی بە دژی مرۆڤایەتیی ئەنجام داوە.

1 مانگ و 3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

۱۲۰ کەس لە شۆڕشی ژینادا تەفەی ڕاستەوخۆ لە چاویان کراوە

۱۲۰ کەس لە شۆڕشی ژینادا تەفەی ڕاستەوخۆ لە چاویان کراوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی