تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گیرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

گیرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ بەناوی فەخرالدین ئەحمەدی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هاوکات لەگەڵ توند و تیژی گیراو بۆ شوێنێکی نادریار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسدارانی ڕژیم، لەشاری ورمێ، سەعات یەکی بەرەبەیانی دووشەممە 28ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، بەهێرش بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیەک بەناوی فەخرەالدین ئەحمەدی تەمەن 28ساڵ، بە لێدان و سووکایەتی کردن ناوبراویان گرت و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانەوادەی ئەم هاووڵاتیە، دۆخی فەخرەلدین بەهۆی بوونی پلاتین لەجەستەیدا ناجێگیرە و هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ هێچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان گرتووە.
شایەنی باسە کە هیچ زانیاریەکی ورد لە هۆی گیران، تۆمەتەساختەکان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیە کوردە لەبەر دەست دا نیە.
شایەنی ووتنە کە لە ساڵانی پێشوویش یوسف ئەحمەدی برای فەخرەلدین ئەحمەدی گیرا و لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم بەسێ ساڵ زیندانی ناڕەوا حوکم درابوو.

8 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

گیرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی