تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

کوژرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بەناوی حوسێن عەزیمی لە شەڕێکی خانەوادەگی دا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، حوسێن عەزیمی خەڵکی شاری قوروە، لە کاتی شەڕ لەگەڵ براکەی خۆی بەتەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم بەناوی عەبدولمەلەکی کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن عەزیمی، لەدوای ئاگادار کردنەوە بۆ لابردنی چەک، لە حاڵێکدا کە هەوڵی دابوو بکەوێتە سەر عەرز، فیشەک بەر سەری دەکەوێت و دەست بەجێ گیان دەدات.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها زیادی کرد کە لە دوای کوشتنی حوسێن عەزیمی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە خانەوادەی ناوبراو کردووە کە نابێت کوشتنی کوڕەکەیان لە ڕاگەیاندنەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیان ڕابگەیەنن.

2 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

کوژرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی