تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتن و لێدانی گۆرانی بێژێکی ئافرەتی خەڵکی لاهیجان

گرتن و لێدانی گۆرانی بێژێکی ئافرەتی خەڵکی لاهیجان
دەنگی خەباتی کوردستان

بیتا ڕەسووڵی، گۆرانی بێژی گیلەک ڕۆژی 18ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، لەدوای سێ ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی مەراسمێک لە شاری لاهیجان لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی ئەم شارە گیراوە.
بە پێی نووسینی هێرکانی، ئەم خاتوونە گۆرانی بێژە لەدوای وتنەوەی گۆرانی لە مەراسمێکی جەژنی ئافرەتان، لە خواردنگەی میللی لاهیجان، بەهۆی گۆرانی وتنەوە و سەماکردن و هاوکات لەگەڵ دوو مۆسیقاژەنی پیاو، بە توندو تیژی و سووکایەتی کردن گیراون.
دادبان هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، لێکۆڵەرێکی ئافرەت کە لە کاتی لێپرسینەوەکەدا ئامادەبوو، دوای بەرەنگاربوونەوەی بیتا ڕەسووڵی لە بەرانبەر نووسینی دانپێدانان، بە زۆر بە دەستی قوڕگی گرتووە و دەیچەمێنێتەوە و بەتوندی بەدیوارەکەیدا دەکێشێت.
شایەنی باسە کە خاتوو بیتا ڕەسووڵی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی لاهیجان و دانیشتووی تورکیا دوای ٢٤ سەعات لێپرسینەوە لە ژێر فشار و لێدان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
وردەکاری ورد لەسەر تۆمەتی ساختە بۆ سەر ئەم گۆرانی بێژە لەبەردەست دانیە و دەوترێت دۆسیەکەی لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.

2 مانگ و 2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و لێدانی گۆرانی بێژێکی ئافرەتی خەڵکی لاهیجان

گرتن و لێدانی گۆرانی بێژێکی ئافرەتی خەڵکی لاهیجان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی