تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرووپی 7هەڕەشەی سزای قورس لە ڕژیمی ئێران دەکات

گرووپی 7هەڕەشەی سزای قورس لە ڕژیمی ئێران دەکات
دەنگی خەباتی کوردستان

گرووپی ٧ کە پێک هاتووە لە وڵاتانی ئامریکا، بریتانیا، کانادا، ئاڵمان، فەرانسە، ئیتالیا و ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەناردەکردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ڕژیمەوە بۆ ڕووسیە، ڕایانگەیاندووە بۆ جارێکی دیکە داوا لە لایەنە سێهەمەکانی شەڕ دەکەین کە پشتیوانی ماڵی و سەربازی لە شەڕێکی نایاسایی و داگیرکەرانە بە دژی ئوکڕاین ڕاگرن، کە وا نەبێ، ئەوە بەرەوڕووی سزاگەلێکی قورس دەبنەوە.
لەم بەیاننامەدا سەبارەت بە هەناردەی مووشەکی بالیستیک لە لایەن ڕژیمەوە بۆ ڕووسیە هاتووە کە ئەگەر ڕژیم هەناردەی مووشەکی بالستیک و تێکنۆلۆژی پێوەندیدار بەوەوە بۆ ڕوسیە ڕانەگرێت، وڵاتانی ٧ بە یەکگرتوویی، ئامادەی وڵامدانەوەیەکی بەپەلە و بەرچاو دەبن.
هەر لەم پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئامریکا و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئامریکا سەبارەت بە هەناردەی مووشەکی بالیستیک و چەکوچۆل لەلایەن ڕژیمەوە بۆ ڕووسیە، هەڕەشەی توندیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری درێژەدان بەم کارە، وڵامێکی توند و جیهانی، چاوەڕوانی ڕژیمی ئێران دەکات.

2 مانگ و 3 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرووپی 7هەڕەشەی سزای قورس لە ڕژیمی ئێران دەکات

گرووپی 7هەڕەشەی سزای قورس لە ڕژیمی ئێران دەکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی