تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

محەممەد جەعفەر محەممەدی سزای ناڕەوای نامرۆڤانەی 40قامچی بەسەردا سەپا

محەممەد جەعفەر محەممەدی سزای ناڕەوای نامرۆڤانەی 40قامچی بەسەردا سەپا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەم دواییانەدا محەممهد جەعفەر محەممەدی، دانیشتووی سنە لەلایەن لقی 107ی دادگای تاوانکاری دووی ڕژیم لەم شارە، لەسەر بابەتی سووکایەتی کردن بە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، لێدانی چل زەربە قامچی ناڕەوا بەسەریدا سەپاوە.
بە پێی ئەو بەڵگەنامەیە، محەمەد جەعفەر محەممەدی بە تۆمەتی چوونە ناو ماڵ و توندوتیژی و هەڕەشە، سکاڵای لەسەر ئەو دوو هێزە سەرکوتکەرەی ڕژیم تۆمار کردووە و لە لایەن داواکاری گشتیی ڕژیم لە سنە بڕیاری بێ تاوانی ئەو دوو هێزە سەرکوتکەڕەی ڕژیم دەرچووە.
 لە لایەکی ترەوە سکاڵای ئەفسەرەکان لەسەر بنەمای تۆمەتی داواکاری گشتی و شۆڕش بووە هۆی سەپاندنی ٤٠ قامچی بەسەر محەمەد جەعفەر محەمەدی.
 محەممەد جەعفەر محەمەدی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری 1402ی هەتاوی، لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و شکاندنی دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکەی گیرا و دوای ٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان ئازاد کرا.

10 مانگ و 17 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەممەد جەعفەر محەممەدی سزای ناڕەوای نامرۆڤانەی 40قامچی بەسەردا سەپا

محەممەد جەعفەر محەممەدی سزای ناڕەوای نامرۆڤانەی 40قامچی بەسەردا سەپا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی