کردەوەکانی ڕژیم و هێزە سەرکوتگەر و تیرۆریستیەکانی ژێر فەرمانی بۆ مانەوە و بەهێزکردنی دەسەڵاتی ئاخوندان، هەموو سنورەکانی ئازادی و مافی مرۆڤی پێشێل کردوە.
سەرکوت کردن و فشار هێنان بو سەر کەسانی ناڕازی و یان یارمەتیدانی ڕەوتە بناژۆخوازەکان بەرنامەو پلانی ئەم دەسەڵاتە ئەهریمەنەیەو لە ساڵی١٣٥٧ تا ئیستا کە ٤٣ ساڵ بەسەر تەمەنی نەنگینیدا تێدەپەڕێت، لە هیچ تاوانێک سەبارەت بە گەلانی ئێران بە تایبەت مرۆڤی ئازادیخواز درێغی نەکردوەو پێشێلکاری و ئازار و شکەنجە لە شێوەی لەداردان و زیندان و دەست بڕین و چاو دەرهێنان بوونەتە پێناسەی مافی مرۆڤی ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خوێنمژە. ڕژیمی ئاخوندی ئیران لە چەند لاوە تاوانبارە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە دەتوانین ئاماژە بەچەند خاڵی سەرەکی بکەین وەک: جیاوازی مەزهەی و ئێتنیکی و ڕەگەزی و سیاسی و هتد...
بە ئاماژە بە یاسای ئایینی داتاشراو کە بۆ سزادانی خەڵک بەکاریان دەهێنێت بریتین لە: قامچی لێدان، بڕینەوەی دەست و پێ و چاوهەڵکۆڵین و فڕێدانی سزادراو لە شوێنی بەرز و هەروەها بەردە باران کردنی ژنان و لە سێدارەدانی منداڵانی خوار ١٨ساڵ. هێزی چەکداری سوپای تیرۆریستی پاسداران کە بەهێزێکی دڕندە و تیرۆریست ناسراوە و هاوکات ناوزڕاوی یەکەمە لەناو هێرە ترۆریستیەکان، دەست لە هیچ تاوانێک نابوێرن و ئەوانە بەپاڵپشتی هێزی سەرکوتگەری دیکە وەک بەسیج و هتد..... بەردراونەتە گیانی خەڵک.
جەنایەت و سەرکوتکردنی خەڵکی بێتاوان و بەتایبەت خەڵکی کوردستان و ئیعدامی پیرولاوی کورد و لە سێدارە دانی زندانیانی سیاسی لە ساڵی١٣٦٧ لە ئێران لوتکەی دڕندەیی ئەم دەسەڵاتەیە. تەجاوەزو دەستدرێژی جنسی بۆ سەر زیندانیان و وادارکردنیان بە ئێعتڕافی زۆرە ملی بابەتێکی باوی بەشی زیندانیی ئەم دەسەڵاتەیە. سنووری دەستدرێژی و تەجاوزی ئەم دەسەڵاتە سنووری ئێرانی تێپەڕاندوە و بە هاوکاریکردنی بەشار ئەسەدی مرۆڤ کوژ کە میلیونێک مرۆڤی بێتاوانی کوشتوە، پێویستە وەک پلشێلگەری مافی مرۆڤ لە سوریەش بناسێندرێت.
منداڵانی عێراق و یەمەن ڕۆژنیە نەکەونە بەر هێرشی ترۆریستی گروپەچەکدارەکانی لایەنگری ڕژیمی ئێران.
ئەو دەسەڵاتە لە ماوەی تەمەنیدا هەموو ڕێگەو شێوەکانی جینایەتکارانەی ئەنجام داوە بە ئامانجی مانەوە و درێژەدان بە حکومی دیکتاتۆریانەیدا.
بۆ ئەوەی ڕێگە بگرێ لە ڕاپەڕینی جەماوەری و هەروەها بڵاوبوونەوەی ڕێژەی تاوانەکانی سەبارەت بە مرۆڤ و مافەکانی لە ئێران، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا خێرایی ئینترنێتی کەم کردۆتەوەو چاودێری خستۆتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێگە نادات فەیسبوک و تلێگرام لە ئێراندا کار بکات و هەروەها لە ماوەی ڕابردودا کومسیونی هاوبەشی بەناو مەجلیسی کارتۆنی ئاخوندی لە کۆبونەوەیەکی بە پەلەدا قانونی سنوردارکردنی ئینێرنێتی لە ئێران پەسەند کرد، بەڵام فشاری جەماوەر ئەم بڕیارە زاڵمانەی پێ هەڵوەشاندنەوە. هەروەها لە پەرەگرتنێکی خێرای پێشێلکاری و توندوتیژی لە بەرانبەر ژنان و چالاکانی مەدەنی لە کوردستان تاوی داوەتە ڕەشبگیری و بەشێکی زۆری ئەم چالاکانەی بەبیانوی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەستگیرکردوە.
گرتنی مامۆستایانی زمانی کوردی و چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی و وەرزشکاران و مامۆستایان و کرێکاران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا زیادی کردوە.