هانیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان و ئێران!
بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، مانگی عیبادەت و نوێژو ڕۆژو گرتن، مانگی خۆڕاگری لە بەرانبەر برسیەتی،مانگی زیاتر بوونی ڕۆحی هاوکاریی، لە خوای گەورە داواکارم یارمەتی گەلانی ئێران بدات بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئاخوندی. بەو هومێدەی مەینەتی و ئازارەکانی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کۆتایی بێ.
بەم بۆنەوە داوا لە بازرگان و دەوڵەمەندی کوردستان دەکەم هاوکاری خانەوادە هەژارەکان بکەن.
نوێژو ڕۆژوو عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بێت.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
۲۰ ی ڕێبەندانی ۱٤۰۲ ی کۆچی خۆری