لە درێژەی سەرکوتی دڕندانەی کۆڵبەرە زەحمەتکێشەکان لە کوردستان، کۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار کراوەو زیاتر لە ٥٠ فیشەکی ساچمە بەر جەستەی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ناوی ئەم کۆڵبەرە بریندارە "فایەق بەهنیا"، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقزە ڕاگەیندراوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێك بە ناوی "بەهمەن بەدری" خەڵکی گوندی "مەزران"ی سەر بە جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە ئۆتۆمبێل بە سەختی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس" لە پاوە گواستراوەتەوە و دەگوترێ دۆخی ناجێگیرە.
بەهمەن بەدری خێزاندارە و خاوەنی منداڵە.