خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەندامێکی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی کاک کەریم مورادی ئەندام و پێشمەرگەی هێزی بەرگری و دڵسۆز و وەفادار بە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کاک کەریم یەکێک لە دڵسۆزانی ڕێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی، کاک بابەشێخ و سازمانی خەبات بوو.
کاک کەریم لە دوای ڕاپەرینەکانی ساڵی ۱۳۵۷ وەک هێزی بەرگری سازمانی خەبات ئەرکی پاراستنی نیشتمانی گرتە ئەستۆ و لە چەندین داستانی کەموێنە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وەکوو پارتیزانێکی گورج و چالاک و دڵسۆز دەوری قارەمانانەی گێڕا. لە دوای داگیرکردنەوەی کوردستان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە، کاک کەریم وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات خەمخۆر و دەروەست مایەوە.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەس و کار و دۆستانی کاک ڕەحمان لە بڵەسەن و ناوچەی بانە دەکەین و لەم خەم و ناخۆشیەدا خۆمان بە شەریک دەزانین.
خوای گەورە کاک کەریمی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و خۆڕاگری و ئارامی بدات بە خانەوادە و کەس و کاری.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات