تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردسانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردسانی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ‌۸ی مارسی ۲۰۲۴، بەرانبەر بە ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، ڕێوڕەسمی هەشتی مارسی بەڕێوە برد. 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک بەبێدەنگی وێستان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی دەستی پێکرد. 
پاشان خاتوو نۆژان ڕەحیمی، ووتارێکی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و هەروەها بەخێرهاتنی ئامادە بووان پێشکەش کرد،

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، پەیامێکی پێشکەش کرد، بەڕێزیان لە پەیامەکەیاندا سپاس و پێزانینی ئاراستەی ئافرەتانی ناو ڕیزەکانی سازمان کرد و باسیان لەو کەم و کوڕی و ئاستەنگانە کرد کە بۆ ئافرەتان دروست بووە لەناو سازماندا، و هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پێشەوەچوونی کارەکانی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات و هیوای سەرکەوتنی خواست.

دواتر، خاتوو ڕێناس فەلەکی ئەندامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، پەخشانە شێعرێکی پێشکەش کرد.

لە درێژەی مەراسمەکەدا، پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، لەلایەن خاتوو شیلان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو پێشکەشکرا.

پاشان بەڕێز ماردین زاهدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان، پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی پێشکەش کرد و مەراسمەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کۆتایی هات.

8 مانگ و 11 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردسانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردسانی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی