بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، کوردپا ئامارێکی لە دەرکرانی سزاکانی بەندکران، لێدانی قامچی، پێبژاردن و سزای تەواوکەر دژی ژنانی بەندکراوی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (٨ی مارسی ٢٠٢٣ هەتا ٨ی مارسی ٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا، ١٤ کەس لە ژنانی بەندکراوی کورد لە بێدادگاکانی بەناو ئینقلاب و کەیفەریی ڕژیم دا بەرەوڕووی ئەم سزایانە بوونەتەوە؛
٢٦ ساڵ و ١١ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری
٧ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
٢ ساڵ سزا بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی
لێدانی ٧٤ قامچی
پێبژاردنی ٣٥ میلیۆن تمەن پارەی نەخت
دوو ساڵ قەدەغەکرانی چوونەدەرەوە لە ئێران و دابینکردنی جلوبەرگ بۆ قوتابییانی بێهزیستی.