تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەلایەن لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستیەکان

بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەلایەن لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستیەکان
دەنگی خەباتی کوردستان

لێژنەی سەربەخۆی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە، ڕۆژی هەینی ۸ی مارس ۲۰۲۴، ڕاپۆرتێکی لە بەشی "کەڵک وەرگرتن له فشار و سەرکوت" بڵاوکردەوە و نوسیوەتی:
"بەکارهێنانی هێزی کوشندە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە دژی خۆپیشاندەران لە هەلوومەرجێک دا کە هیچ هەڕەشەیەکی نزیک لە کوشتن یان برینداربوونی قورس نەبووە سەرکوتی دڕندانە و ئامانجدار بووە. کردەوەی توندوتیژی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە شێوەیەکی تاکەکەسی وەک فڕێدانی بەرد، سوتاندنی تایەکان یان ڕێگریکردن لە پۆلیس هەڕەشەیەکی نزیک لە کوشتن یان برینداربوونی قورس دروست ناکات کە پاساوی بەکارهێنانی هێزی کوشندە بێت. بە هەمان شێوە، توندوتیژی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە سەرەتادا یان لە بەشێک لە خۆپیشاندانەکاندا پاساوێک نییە بۆ بەکارهێنانی هێزی کوشندە چونکە هیچ هەڕەشەیەک بوونی نییه. خۆپیشاندانەکان لەبەردەم باڵەخانەیەکی حکومی یان بنکەیەکی ئەمنی، درووشمدان، یارمەتیدانی کەسانی دیکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە هەڵسوکەوت بکەن یان ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕن لە نزیک خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی سروشتی کراوه. ئەو قوربانیانەی کە لە کاتێکدا خۆیان یان کەسانی دیکە بەشداریان لەو جۆرە چالاکییانەدا کردووە و بە چەکی کوشندە بریندار یان کوژراون هیچ هەڕەشەیەکیان نەبووه. له ئاخردا، بەکارهێنانی چەکی کوشندە لە پێداچوونەوەی کەیسەکاندا نایاسایی و ئامانجدار ڕەچاودەکرێن".

2 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەلایەن لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستیەکان

بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەلایەن لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستیەکان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی