ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢، کۆڵبەرێك بە ناوی "زانیار سیاحی" تەمەن ٣٠ ساڵ لە سنووری "هەنگەژاڵی"ی بانە لەلایەن ترۆریستە چەکدارەکانی حکوومەتەوە گیراوە و دوای لێدان، ئەو هێزانە ڕاستەوخۆ لە دووری سێ مەترەوە تەقەیان لێکردووە و قاچی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تەورێز گواستراوەتەوە.