زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد لە پەیامێکدا لە زیندانی یەزدەوە ڕایگەیاندووە، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ئەمساڵ گرینگییەكی تایبەتی هەیە.
خاتوو جەلالیان بە ئاماژە بە ئەو ژن و پیاوانەی لە خەباتی سیاسیدا شەهید و زیندانی کراون، وتی: لەم ڕێگەیەدا تووشی سەختی دەبین، لە پشت میلەكانی زیندانەوە بە حەسرەتەوە لەگەڵ ژنانی تێکۆشەری دیکە و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەكان دەبین، بەڵام بەردەوام دەبین، تا گەیشتن بە سەركەوتن.
ناوبراو ئاماژەی بە فشارە جۆراوجۆرەکان لە دژی ژنان، لەوانەش هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان كرد و وتی، سەرەڕای ئەمەش ژنان لە بەرگری لە خۆیان بەردەوامن.
خاتوو جەلالیان بە ئاماژەدان بە زیندانییانی سیاسی و ئێعدامکراوان، وتی: ٨ی مارسی ئەمساڵ گرینگی تایبەتی هەیە، چونکە ساڵێکی پڕ لە خۆڕاگری و وەستانەوەیە.