بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوار شەممە 16ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، فەرشار ڕەخشانی تەمەن 25ساڵ و خەڵکی سیستان و بەلووچستان و دانیشتووی گوڵستان لە گرتووخانەی ناوەندی شاری گونبەدی کاووس لەسێدارە درا.
بە پێی ڕاپۆرتی حاڵوەش، فەرشاد ڕەخشانی ساڵی 1400، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی لەگەڵ چەند کەسێک بووە هۆی کوشتنی کەسێک و دواتر خۆی ڕادەستی بەرپرسانی دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم کرد و لەسەر داواکاری خانەوادەی کوژراوەکە، حوکمی لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیە کە هەتا ئێستا، هەواڵی ئێعدامی ئەم هاووڵاتیە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای گەندەڵی قەزایی بڵاو نەکراوەتەوە.