تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگواستی سامان یاسین بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد 

ڕاگواستی سامان یاسین بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا، لە بەندیخانەی قزلحساری کەرەجەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد (ڕازی)ی شاری ڕەی تاران ڕاگوێزرا.
سوبحان یاسین، برای ئەم هونەرمەندە کوردە لەمبارەوە لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا ڕایگەیاندووە: سامان یاسین لەژێر چاوەدێڕیی توندی ئەمنیەتی و بە دەستبەند و پێبەندەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد کراوە.
ناوبراو حەوتووی ڕابردوو ڕوو لە بەرپرسی قەزایی ڕژیم سەبارەت بە ناڕووونیی چارەنووسی ناڕەزایەتیی دەربڕی و نووسیبووی: من سامان یاسین، ١٨ مانگە کە لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج هاتوچۆم پێ دەکرێ و چارەنووسم ناڕوونە و بە بێ هیچ بەڵگەیەک لە بەندیخانە ڕاگیراوم. لەم ١٨ مانگەدا چەندین جار کاتی دادگاییم بۆ دیاری کراوە بەڵام بەڕێوە نەچووە. کێشەی دەروونی و جەستەییم هەیە و بەرپرسانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانم ناکەن.

8 مانگ و 16 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستی سامان یاسین بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد 

ڕاگواستی سامان یاسین بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی