لەدرێژەی ڕەوتی دڕندانەی سەرکوتی کۆڵبەرانی زەحمەتێکش، كۆڵبەرێك بە تەقەی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شووشمێ بە سەختی بریندار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲، كۆڵبەرێك بە ناوی عەتا حسینی خەڵكی ئاوایی بلبزان سەر بە پاوە بە تەقەی بەکرێگیراوە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنووری شووشمێ بە سەختی بریندار کراوە.
هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێك بە ناوی "ئەفشین نەزەری" خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمەوە گیراوە و بە هۆی لێدانی ئەو هێزانە ڕووخساری بریندار کراوە.