ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هتاوی، کامران قاسمی بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، دوای ڕێگریکردنی کاربەدەستانی بەندیخانەی ڕژیم لە ورمێ و بەرپرسانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتوە.
کامران قاسمی دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەی، لەلایەن کاربەدەستانی بەندیخانەی ڕژیم لە ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
کامران قاسمی هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێیە، کە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرهکانی ڕژیمی ئێرانەوە گیرابوو.