تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندار کردنی دووکۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە بانە

بریندار کردنی دووکۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو کۆڵبەر کە ناوی یەکێیان فەخرەدین یوسفی باس کراوە لە کاتی کاری کۆڵبەری لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ئەم سنورە بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی دووشەممە ۱۴ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان، لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بۆ سەر ژمارەیەک کۆڵبەر، لانیکەم دوو کۆڵبەر بەسەختی بریندار کراون.
شایەنی باسە کە هەتا ئێستا ناوی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندار کراوەکان بە ناوی فەخرەدین یوسفی باس کراوە و ناوی کۆڵبەرە بیندار کراوەکەی دیکە نەزانراوە.
بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو کۆڵبەرە لاقیان بریندار کراوە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە و فەخرەدین یوسفی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراوەتاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان.

2 مانگ و 13 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کردنی دووکۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە بانە

بریندار کردنی دووکۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە بانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی