تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

8ی مارس و خۆڕاگری ژنانی کوردستان و ئێران  

8ی مارس و خۆڕاگری ژنانی کوردستان و ئێران  
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەفسانە رەحیمی

لە ساڵی 1977 دا، لە ژێر كاریگەری خەباتی ژنان و ڕەوتی فێمینستی لە دەیەی حەفتادا،ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان،ڕۆژی 8ی مارسی وەك ڕۆژی جیهانی ژن ناساند، ئەم ڕۆژە بووە سەرتایەك بۆ تێكۆشانی ژنان و هێمای خەبات و هۆیەك بۆ یەکڕیزی زیاتری ژنان لە سەرانسەری جیهاندا. لەو رۆژەوە، چالاکی و تێکۆشانی ژنان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان بە شێوەی كاریگەر و ڕۆژانە بەردەوامە.

لە ساڵانی ڕابردووداو هەروەها لە ماوەی ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندەكان لە ئێراندا،ژنانی کوردستان و ئێران بۆ گەیشتن بە مافەکانیان،لە گەڵ دژایەتی و سوکایەتی هەر دووك دەسەڵاتی پاشایەتی و دەسەڵاتی ئاخوندی لە بوارە جیاجیاکاندا  ڕوبەڕوو بوون، بەڵام هەرگیز ئەو دوو دەسەڵاتە نەیانتوانیوە ئافرەتان لە چالاکی کردن  و خەباتیان ڕابگرن. 
ستەمی دەسەڵاتی شا لە ئافرەتانی ئێران و كوردستان بە ڕادەیەك بوو كە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە لە ساڵی ١٣٥٧كۆچی خۆری دا،دەورێكی بەرچویان لە ڕوخانیدا بینی.
 بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژنان لە کوردستان و ئێراندا لە دوای روخانی دەسەڵاتی شا درێژەی هەبوەو لە ماوەی 45 ساڵی دەسەڵاتی ئاخوندەكانیشدا، خەباتی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەیان، ئەگەرچی بە دژواری، بەڵام هەمیشە بەردەوام بووە.

٨ی مارسی ئەمساڵ لە دۆخێکدایە کە یەك ساڵ و نیو بەسەر سەرهەڵدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، ژن، ژیان، ئازادی بە ڕێبەری ئافرەتان تێپەڕیوە. بزووتنەوەیەک کە بە بەردەوامی و بە بێ پچڕان ڕوو بە ڕوویی زوڵم و جینایەتی ئاخوندەکان بووە و  ئەم بەردەوامییە مانای شۆڕشگێڕی ئافرەتان و مل  دانەخستننیان بۆ ئەو دەسەڵاتە دژە ژنەی بە جیهان نیشاندا. بزووتنەوەیەک کە بۆ دابین كردنی مافی ژنانی لە ئێرانی  هێناوەتە ڕیزی سەرەوەی تێكڕای ویست و داواڕەواكان و قۆناغێكی نوێی لە بەرەنگاربوونەوەی حکوومەتی ژن کوژ و دژە مرۆڤ، کە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دەستبەکاربوونییەوە، بناغەی دەسەڵاتەکەی، لەسەر هەڵاواردن و نایەکسانی، ئاپارتایدی جنسی و توندوتیژیی سیستماتیک دژی ژنان داناوە، دروست كردوە. 
 زیندانی کردنی ژوماریەکی بەر چاو لە ژنان که به هۆی داکۆکی له مافی ئافرەتان،چالاکی مەدەنی وانە وتنەوەی زمانی دایکی و ....لە  چاڵە ڕەشەکانی ناوەندە بە ناو ئەمنییەتییەکان تا ئەزیەت و ئازاری چڵکاوخۆرەکانی گەشتی ئیرشاد و ئامرینی بە مەعروف بەرەنگاری ئافرەتان بووە. بەڵام خۆڕاگری ئەم ژنە بوێرانەی لە پشت دیوارە بەرزەکانی زیندانەکانەوە بەردەوام بوونیان لە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی نیشان دەدا و بە مانگرتن لە خواردن، ڕاو نانی دەستوپێوەندەكانی ڕژیم لە زیندان ،وتنەوەی درووشم دژی خامنەای جەلاد و دەسەڵاتەکەی ڕۆڵێکی کاریگەر لە شەڕی دژی دەسەڵاتی سەرکوتگەردا دەگێڕن ، هەر ئەوەش نیشاندەری هێز و چالاکی ژنان لە خەباتی دژ بە ئەو حکومەتە داگیرکەرەیە.

ئافرەتان و هەموو کۆمەڵگەی ئێران بە تێكراو لە کوردستان بە تایبەت، لە شۆڕشی ژینادا، بە شێوەیەکی بەرچاو و یەکلاکەرەوە نیشانیان دا کە ئومێدێک بۆ چاکسازی لەو ڕژیمەدا نییە . باوەڕێک کە سازمانی خەبات لە مێژووی پڕشەنگداری لە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد داو هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دامەزراندنی تا ئێستاش پێداگری لەسەر کردووەو باوەڕی وایە جگە لە ڕووخانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە هیچ ڕێگایەکی تر بۆ بەدیی هاتنی مافی هەموو چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەت ئافرەتان بوونی نیە.
بێ گومان خەباتی مافخوازانەی ژنان بۆ بە دەست هێنانی مافەكانیان  لە سەرانسەری ئێران و کوردستان بەردەوام دەبێت و تا ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دژە ژنەو دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک کە مافی هەموو گەلانی ئێران و چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت ئافرەتان دابین بكات بەردەوام دەبێت.
پیرۆز بێت 8ی مارس لە ئافرەتان و ژنانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات و ژنانی تێكۆشەری كوردستان

8 مانگ و 17 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

8ی مارس و خۆڕاگری ژنانی کوردستان و ئێران  

8ی مارس و خۆڕاگری ژنانی کوردستان و ئێران  

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی