ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی هەتاوی, هێزە بەکرێگیراو و سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە شەقامەکانی گۆڵشەهری کەرەج, بەهۆی بانگەشە بۆ ڕاپەڕین لە ساڵیادی گرتن و شەهید کرانی ژینا ئەمینی, تەقەیان لە لاوێکی خەڵکی شابادی کرمشان کردووە.
ناوبراو کە ناسناوی لە حامید باقری ڕاگەیندراوە دوای بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ دەربڕین ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە, لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ترۆریستەکانی ڕژیم هێرشی دەکرێتە سەر و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شەهید دەکرێت.
شایانی باسە تەرمی ناوبراو لەلایەن حکومەتەوە ڕفێندراوە.