تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سزای داسەپاوی ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

سزای داسەپاوی ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمە، سزای داسەپاوی  بەندکران لە ماڵەوە بۆ مەهوەش تەوەسولی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە خستنەکاری پێبەندی ئەلیکترۆنی لە پێی ناوبراو، خرایه بواری تێپەڕاندنەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهوەش تەوەسولی سزای داسەپاوی بەندکرانەکەی لە مەودایەکی دیاریکراو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار تێپەڕ دەکات.
مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، مەهوەش تەوەسولی، بە تۆمەتی ساختەی "چالاکیی تەبلیغیی دژ بە حکومەت" سزای ٢١ مانگ بەندکرانی لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی پێبەندی ئەلیکترۆنی، لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە پیرانشار بەسەردا سەپێندرا. هەروەها ئەم بێدادگایە سزای سێ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ساختەی "پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" بەسەر جووتیار ئەشرەفزادە، هاوسەری مەهوەش تەوەسۆلیدا سەپاند.مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیران و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

8 مانگ و 18 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سزای داسەپاوی ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

سزای داسەپاوی ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی