کەریم مەعروفزادە، ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە کاتێکدا لەگەڵ پۆلێک لە شاخەوانانی دیکەی هاورێی لە تاران لووتکەی “توچاڵ” یان دەبڕی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی دا.
ئەو وەرزشوان و ژینگەپارێزە سەرکەوتووە، خاوەن هەستێکی نەتەوەیی و کوردپەروەرانە بووە وە بە هۆی هەڵسوکەوت و چالاکییە مەدەنییەکانی لە نێو خەڵکی شاری سەردەشت، خۆشەویست بوو.
بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شاخەوانی نیشتمانپەروەری خەڵكی شاری سەردەشت “كەریم مەعرووفزادە” و هاوكات یادی سێ شاخەوانی كۆچكردوو لە داوێنی چیای ڕەندۆڵەی نەغەدە و خاتوو ئاگرین لوتفی خەڵكی سنە و سەیدكەمال حوسێنی خەڵكی مەریوان لە لایەن شاخەوانانی شاری سەردەشت یادکردنەوەیک بۆ بەرزنرخاندنی ئەو ئازیزانە بەڕێوەچوو.