شەوی سێ شەممە 8ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سەقز منداڵێکی کۆڵبەریان گرتووه.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەسەقز بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن 17ساڵیان گرتوە.
جێی ئاماژەیە کە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ئەم شارە، حازر بە وەڵامدانەوە بە خانەوادەی ئەم منداڵە کۆڵبەرە لە پەیوەند بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نەبوون.
شایەنی وتنە کە مەتین ڕازیان، خوێندکاری تەمەن 17ساڵ بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری ناچار بووە کە ڕوو لە کاری تاقەتپڕووکێنی کۆڵبەری بکات و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە هۆی گرتنی ناوبراو لە بەردەست دانیە.