تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گیرانی 111هاووڵاتی لە مانگی فێبریەی 2024ی زاینی لەلایەن هێزە جینایەتکارارەکانی ڕژیم

گیرانی 111هاووڵاتی لە مانگی فێبریەی 2024ی زاینی لەلایەن هێزە جینایەتکارارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

 بە پشتبەستن بە ئامار و بەڵگەنامەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩ چالاکی ئافرەت لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم  گیراون کە یەکسانە بە 8٪ی کۆی گشتیی گیراوەکان.
 ئەو ئافرەتە گیراوانە خەڵکی شارەکانی، بۆجنۆرد، مەریوان، شیراز (2 حاڵەت)، مەشهەد، تاران، شەهریار، زاهدان و ڕامسەر بوون.
 هەروەها لەم ماوەیەدا لانیکەم 8 منداڵی خوارتەمەن 18 ساڵ لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە گیراون. 6 لە منداڵە گیراوەکان کوردن و خەڵکی شارەکانی بۆکان، سەقز، قوروە و جەوانڕۆ (3 حاڵەت) و 2 کەسیان بەلوچن و خەڵکی زاهدانن.
 مانگی ڕابردووش چالاکوانێکی کویر بە ناوی ئیلهام چوبدار لە شاری ورمێ گیرا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
هەڕوەها گرتنی مامۆستایان و قوتابیان و چالاکانی ڕاگەیاندن
 لە ماوەی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمیەکان، لانیکەم 2 خوێندکار لە شارەکانی زابۆڵ و تاران لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون.
 شایانی باسە لە شارە جیاجیاکانی ئێران لانیکەم 7 ڕۆژنامەنووس و چالاکی ڕاگەیاندن و 3 هونەرمەند و نووسەر لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون.

2 مانگ و 17 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی 111هاووڵاتی لە مانگی فێبریەی 2024ی زاینی لەلایەن هێزە جینایەتکارارەکانی ڕژیم

گیرانی 111هاووڵاتی لە مانگی فێبریەی 2024ی زاینی لەلایەن هێزە جینایەتکارارەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی