تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هۆک  دەڵێت، بایدێن دەبێت ڕژیمی ئێران ناچار بە دانی باجی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بکات

هۆک  دەڵێت، بایدێن دەبێت ڕژیمی ئێران ناچار بە دانی باجی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بکات
دەنگی خەباتی کوردستان

لە کاتێکدا کە هێرشی گرووپە کانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە لە ڕێگەی گرووپی حوسییەکانەوە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ئەنجام دەدرێن؛  برایان هۆک، نێردەی تایبەتی پێشووی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، خوازیاری وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی ئەم هێرشانە بوو.
برایان هۆک کە لە سەردەمی دۆناڵد ترامپدا وەک نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ ئێران کاری کردووە، وتی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئامریکا دەبێت ڕژیم ناچار بکات باجی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئامریکا بدات.
هۆک هەروەها لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران وتی: ئیدارەی بایدێن دەبێت ڕایبگەیەنێت کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕژیم و گرووپە چەکدارەکانیدا نیە و هەر هەنگاوێک لە لایەن گرووپە ترۆریستەکانی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ڕژێمی  ئێران و بەشێوەیەک لێپرسینەوە لەڕژیم بکات وەک ئەوەی هێرشێکی ڕاستەوخۆی کردبێت.
برایان هۆک هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامریکا وەڵامی گرووپەکانی وەک، چەکدارەکانی حیزبوڵای عێراق و بریکارەکانی دیکەی ڕژیمی داوەتەوە. ووتی بڕوای بڕوای بەوەنیە کە ڕژیم ڕاستەوخۆ باجی ئەم ئاژاوە گێڕیانەی نەداوەتەوە.

2 مانگ و 20 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هۆک  دەڵێت، بایدێن دەبێت ڕژیمی ئێران ناچار بە دانی باجی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بکات

هۆک  دەڵێت، بایدێن دەبێت ڕژیمی ئێران ناچار بە دانی باجی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی