بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیم لە شاری شنۆ، لە ڕێگەی بەرپرسانی قوتابخانە دواناوەندییەکانەوە، هەڕەشەی لە قوتابییان کردووە کە لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.
بەپێێ زانیارییەکان، لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شنۆدا، فشاریان خستووەتە سەر ئەو قوتابییانە کە گەیشتوونەتە تەمەنی دەنگدان تاکوو لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەشدار بن.
بەرپرسانی قوتابخانەکان بە قوتابییانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بەشدارینەکردن لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕەشەمەی ئەمساڵدا، ئیزنی بەشداری لە کۆنکوور بۆ چوونە زانکۆیان پێ نادەن.