تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی باوکی موحسین شکاری لە تاران

گرتنی باوکی موحسین شکاری لە تاران
دەنگی خەباتی کوردستان

 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان،  سەعات 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، مەسعوود شکاری باوکی موحسین شکاری، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژینا لە تاران، لەلایەن هێزە جینایەتکار و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەش کەس لە هێزەکانی  ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی، ناوبراویان لەبەردەم ماڵەکەیدا گرتووە.
شایانی باسە کە لە هۆی گرتن و تۆمەتەکان و هەروەها چارەنووس و شوێنی مەسعوود شکاری، هیچ هەواڵ و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خانەوادەکەی لەو بارەوە سەرکەوتوو نەبووە.
 موحسین شکاری کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن،ژیان، ئازادی دا گیرابوو، لە دوای 75ڕۆژ بەندکران، لە بەڕواری 17ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی لەسێدارە درا.

2 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی باوکی موحسین شکاری لە تاران

گرتنی باوکی موحسین شکاری لە تاران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی