بەپێی هەواڵەکان فشارەكانی ڕژیمی سەرکوتکەری ئاخوندی لەسەر ئەمجەد ئەمینی، باوكی ژینا ئەمینی بۆ ڕەتکردنەوەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی كوشتنی ژینا لە زیادبووندایە.
ئیتلاعات هەڕەشەی گرتنی ئەشکان ئەمینی منداڵەکەی دیکەی ئەم بنەماڵەیان لە ئەگەری هەر "چالاکی و وتوێژ و وتاردانێك" لەلایەن خۆی و بنەماڵەکەیەوە سەبارەت بەو ڕێوڕەسمە كردووە.
پێویستە بگوترێ، ئێوارەی ١٧ی خەرمانانی ئەمساڵ، ئەمجەد ئەمینی و موژگان ئیفتخاری، دایک و باوکی ژینا، لە گۆڕستانی "ئایچی"ی شاری سەقز، دەقێکیان بڵاو کردەوە کە ساڵیادی شەهیدبوونی ڕۆڵەكەیان بەڕێوە دەبەن.