تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بڵاو بوونەوی بانگەوازێک لەلایەن خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران

بڵاو بوونەوی بانگەوازێک لەلایەن خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

دەنگی ئێمە ڕووخانی ڕژیمی ئێران و سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە

لە سەروبەندی هەڵبژاردنی مەجلیس و تەبلیغاتی بەردەوامی ڕژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەیاننامەیەک و بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە.

 دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

 دەنگی ئێمە ڕووخانی ڕژیمی ئێران و سەرکەوتنی شۆڕشی،ژن ژیان، ئازادیە. داوا لە خەڵک دەکەین پرۆسەی ڕووخاندن خێراتر بکەن!  گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕژیم لە ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، کاتێک دێت کە ئێمەی تێکۆشەرانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە دڵی کۆمەڵگادا، لە لایەک و بەکرێگیراوان، ئەو بەرپرسانەی کە تەماحکار و تاوانبارن، و سەرکوتکەرانی بەسیج و سپای ترۆریستی پاسداران و هێزە ئەمنییەکان، لە بەرانبەری یەکتر وستاوینەوە لەم بێنە و بەردەیەدا ڕژیمی ئاخوندی شەڕ لە پێناو مانەوەی خۆیدا دەکات و ئێمەش هەوڵی ئەوە دەدەین کە لەناوچوونی ئەم حکومەتە پیسە، کە هەلومەرجی نامرۆڤانەی هەنووکەیی بەسر ملیۆنان کەس لە ئێمە سەپاندوە ، نزیکتر بکەینەوە. ئێمە گەلانی ئێران کە هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و مۆدێرنیزم و خۆشگوزەرانی گشتگیر و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و سێکۆلاریزم دەدەین؛  ڕۆژێک حیجاب دادەکەنین، ڕۆژی دواتر  بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئازیزانمان هەتا ژێر پەتی سێدارە تێدەکۆشین و بەیانی بە ڕق و کینە لە بانگی بەیانی ڕۆژەکەمان دەست پێ دەکەین. ڕێز لە ڕۆژی لەدایک بوونی (شەهیدان) دەگرین، ڕۆژی دواتر لەسەرشەقامەکان بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان هاوار دەکەین هەتا دەگیرێن و زیندانی دەکرێین، لەسەر ئامانجەکانمان سوورتردەبین.

واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە؛
ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتنخواز، ڕێکخراوی ئازادی بیرکردنەوەی جوندیشاپوور، ئازادیخوازانی زانکۆی باکوری تاران، ڕێکخراوی ئازادیخوازانی بەهەشتی، کۆمیتەی نیشتمانی خوێندکارانی کوردستان، ڕێکخراوی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی ئیسفەهان  (خۆراسگان)، کۆمەڵگەی دەنگی زانکۆی ئازاد (هونەری ئیسفەهان)، یەکیەتی زانکۆی تەکنەلۆژیای ئیسفەهان، سەربەخۆ خوێندکارانی زانکۆی خاجە نەسیر یەکێتی قوتابیانی زانکۆی ئەلزەهرا و ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیسفەهان، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ، زانکۆی شاری قودس ئازاد، زانکۆی تەکنیکی ئیسفەهان موهاجر، زانکۆی شیراز، زانکۆی تەکنیکی یەزدان پەنای کوردستان، زانکۆی تەکنیکی کچان، زانکۆی کوردستان، زانکۆی زانستە پزیشکییەکان ئەردەبیل.

2 مانگ و 22 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاو بوونەوی بانگەوازێک لەلایەن خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران

بڵاو بوونەوی بانگەوازێک لەلایەن خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی