تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ترۆریستیەکانی سپای پاسداران

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ترۆریستیەکانی سپای پاسداران
دەنگی خەباتی کوردستان

کاسبکارێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی، کاوە سەڕاف کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ڕەشەمەی 1402ی هەتاوی، کاسبکارێکی لاوی خەڵکی سەردەشت، بەناوی کاوە سەڕاف لە نزیک گوندی ساوانی ئەم شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بەتەقەی کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزە جینایەتکارانە، دوای ئوتۆمۆبێلی ئەم کاسبکارە کەوتوون و بەچەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێ کردووە و کوشتوویانە.
شایەنی باسە کە کاوە سەڕاف خەڵکی گوندی، گورە شێر، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

2 مانگ و 22 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ترۆریستیەکانی سپای پاسداران

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ترۆریستیەکانی سپای پاسداران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی