تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەکار گرتنی کۆڵبەرێکی بریندار بۆ تەبلیغاتی نوێنەرانی ڕژیم

بەکار گرتنی کۆڵبەرێکی بریندار بۆ تەبلیغاتی نوێنەرانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لوقمان وەحید، کۆڵبەرێکی بریندار کە لە بەڕواری 29ی خەزەڵوەری1396 لەدوای تەقە و ڕاوەدوونانی هێزە جینایەتکارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران،بەهۆی تێپەڕینی بەسەر میندا،  لاق و چاوی لەدەست ئەدات، لە فایڵێکی ویدیۆییدا باس لە لەوە دەکات کە بەفێڵ و تەڵەکە بەکاریان هێناوم بۆ تەبلیغاتی نوێنەرێکی ڕژیمی ئاخوندی.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لوقمان وەحید، کۆڵبەرێکە کە لەچەند ساڵی ڕابردوو، چیڕۆکی تاڵ و ناخ هەژێنی ژیانی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیان باس کردبوو و ئەم باسە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی تەنیبوو.
ئەم کۆڵبەرە لەڕێگەی کۆڵبەر نیوزەوە داوای هاوکاری کردبوو بۆ چارەسەری چاوو و لاقی، ناوبراو هەرلەم پەیوەندەدا ووتی: کە زۆرێک لە پزیشکان بۆ نەشتەرگەری و لەئەستۆ گرتنی نەشتەرگەری لاق و چاوم پەیوەندیان پێوە کردم، بەڵام کەسێک بەناوی دکتور موقیمی، داوای لێکردم کە بچمە شیراز و پێی وتم کە هەموو خەرجی نەشتەرگەریەکەت لەئەستۆدەگرم.
ناوبراوهەر وەها باسی لەوە کرد کە ئەو دکتورە و چەند کەسێکی دیکە لە دووکاتی جیاواز وێنە و فیلمیان لێ دەگرتم و دواتر پێیان ڕاگەیاندم کە هەتا کاتی نەشتەگەریەکەت بگەڕێرەوە بۆ پیرانشار. ئەم کۆڵبەرە باسی لەوە کرد کە دواتر کە پەیوەندیم بەم دکتورەکەوە کرد تەلەفۆنەکەی داخرابوو و ئەو کات زانیم کە بەکاریان هێناوم.

2 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەکار گرتنی کۆڵبەرێکی بریندار بۆ تەبلیغاتی نوێنەرانی ڕژیم

بەکار گرتنی کۆڵبەرێکی بریندار بۆ تەبلیغاتی نوێنەرانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی