ڕۆژی یەک شەممە 6ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی لاکانی ڕەشت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، شەریفە محەممەدی لە دوای گرتنی لە بەڕواری 14ی سەرماوەزی 1402ی هەتاوی، زیاتر لە دوو مانگ لە ماڵەکەی خۆی لەشاری ڕەشت هاتووچۆ و سەردانی خزم و کەس و کاری لێ قەدەغە کرابوو.
خاتوو محەممەدی لەدوای تێپەڕبوونی 26ڕۆژ گیران و بێ هەواڵی، ڕۆژی شەممە 9ی بەفرانباری 1402ی هەتاوی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەزیندانی سنە، هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ گرتووخانەی لالکانی ڕەشت بەخانەوادەکەی ڕاگەیاندبوو.