تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

شکانی ئێسکی لەگەنی کۆڵبەرێك بە تەقەی ترۆریستەکانی ڕژیم

شکانی ئێسکی لەگەنی کۆڵبەرێك بە تەقەی ترۆریستەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی وێنەی برینداربوونی لەگەن و ڕانی کۆڵبەرێك بەناوی فەرزاد (ناوبانگ نادیار) کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، وا دەریدەخات کە ئێسكەكانی بەهۆی لێدانی فیشەکێک لە نزیکەوە بە توندی شکاوە.
ئەم کۆلبەرە خەڵکی داڵاهۆی پارێزگای کرماشانە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری نەوسوودی پاوە لە دووری چەند مەترێکەوە لە لایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە تەقەی لێكراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ژمارەی كۆڵبەرانی بریندار کراوی شەوی یەکشەممه ۶ی رەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە سنووری نەسوود گەیشتووەتە ١٨ کەس.
ئێستا باس لەوە دەکرێت کە بەشێک لەو كۆڵبەرانە بەهۆی قووڵیی برینەکانیان و دواکەوتنی گواستنەوەیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان لە دۆخێکی خراپ دان و تەندروستیان لە مەترسیدایە.

2 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شکانی ئێسکی لەگەنی کۆڵبەرێك بە تەقەی ترۆریستەکانی ڕژیم

شکانی ئێسکی لەگەنی کۆڵبەرێك بە تەقەی ترۆریستەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی