بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ی ڕەشەمەی 1402ی هەتاوی، زیاتر لە 10 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و بەكرێگیراوانی ڕژیم لە سنوری نەوسوود بریندار کراون.
جێی ئاماژەیە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ناو و پێناسەی ئەو کۆڵبەرانە لەبەردەست دانیە.
هەروەها وە هەر لەو پەیوەندیەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، زیاتر لە 20 ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانیان لە سنوری بانە کوشتووە.
بەپێی سەرچاوەهەواڵیەکان، هێزە بەکرێگیراوەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، لە هەوڵێکی دژە مرۆڤانەدا دەستیان داوەتە کوشتنی زیاتر لە 20 ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکاران. شایانی باسە کە لە ویدیۆیەکدا کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیان بڵاو بووەتەوە دەری دەخات کە کوشتنی ئەم ئەسپانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزە جینایەتکارانەوە ئەنجام دراو.