لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای ئیلام بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ٧ هاووڵاتی گیانیان دا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمە، ناوەندی مانگی سووری پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند بەهۆی ڕووداوێکی زنجیرەیی هاتووچۆ کە لە ڕێگەی ئیلام بۆ مێهران ڕوویدا، ٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەمە، پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە هەر لە ڕێگەی ئیلام بۆ مێهران ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووی داوە و بەو هۆیەوە ٢ کەس گیانیان داوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.