تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داواکاری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ورمێ بۆ لابردنی بەرپرسی بەندیخانە

داواکاری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ورمێ بۆ لابردنی بەرپرسی بەندیخانە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بە ئاماژەدان بە شکەنجە و ئازار لەلایەن پاسەوانەکان و بەرپرسەکەیانەوە، داوایان کردووە تاکوو پەیمان خانزادە بەرپرسی ئەم بەندیخانەیە لە سەر کار لاببرێت.
بەندکراوان بە وسفکردنی دۆخێکی سامناک و دڵهەژێن لە بەندە تاکەکەسییەکان و هەروەها بەندی "پاک" نووسیویانە: ژمارەیەک لە بەندکراوانی ئەم دوو بەندە لە مانگەکانی ڕابردوودا خۆیان کوشتووە و لە ماوەی چەند مانگ جارێکدا تەرمی بەندکراوێک ڕادەستی خانەوادەکانیان دەکرێتەوە.
دۆخی خراپ و کارەساتباری بەندکراوان و شکەنجە و ئازاریان لەلایەن کاربەدەستان و مەئموورانی بەندیخانەکانەوە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەستێنێت.
چالاکان و ناوەندە مافی مرۆڤییەکان سەبارەت بەم پرسە بەردەوام وریاییان داوە کە ئەو حاڵەتانە لە بەندیخانەکانی پارێزگاکان لەچاو بەندیخانەکانی تاران بە ڕێژەیەکی بەرچاوتر و توندوتیژانەترە.

2 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ورمێ بۆ لابردنی بەرپرسی بەندیخانە

داواکاری ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ورمێ بۆ لابردنی بەرپرسی بەندیخانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی