تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەرۆکی موساد دەڵێت: لە دڵی تاراندا وڵامی ڕژیمی ئێران دەدەینەوە

سەرۆکی موساد دەڵێت: لە دڵی تاراندا وڵامی ڕژیمی ئێران دەدەینەوە
xebatmedia.com

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر پلانێکی ڕژیمی ئێران دەداتەوە کە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، “لە نێو دڵی تاراندا وەڵامیان دەدەینەوە”.
داڤید برنیاع سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “موساد” لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا کە ساڵانە لە زانکۆی رایشمان ساز دەکرێت ڕایگەیاند، “ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ۲۷ هێرشی ترۆریستی ئێرانیان لە ئورووپا، ئەفریقا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور پووچەڵ کردەوە”.
ناوبراو هەروەها وتیشی: “کاتی ئەوە هاتووە ڕژیمی ئاخوندەکان باجی کردەوە ترۆریستییەکانی بدات”.
ناوبراو هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە لە نێو دڵی پایتەختەکەیدا وڵامی هێرشەکانی دەداتەوە و وتی: “ئەگەر لەڕێی هەر بەکرێگیراوێك، بە هەر جۆرێك زیان بە ئیسرائیلییەك بگەت، ئەوا لە ڕێی بەئامانجگرتنی ئەو ئێرانییانەوە وڵام دەدرێتەوە کە هێرشەکەیان كردووە، هەروەها ئەوانەش کە پلانەکەیان داناوە تا دەگاتە باڵاترین پلەی سەرکردایەتی کە ڕێی بەم هێرشە داوە. دەشزانم چی دەڵێم”.

8 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکی موساد دەڵێت: لە دڵی تاراندا وڵامی ڕژیمی ئێران دەدەینەوە

سەرۆکی موساد دەڵێت: لە دڵی تاراندا وڵامی ڕژیمی ئێران دەدەینەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی