هێزی ئەرکی کاری دارایی، "ئێف ئەی تی ئێف"، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لە "لیستی ڕەش"ی ئەو دەزگایەدا دەمێنێتەوە. ئەم گرووپە نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی هاوکارییە داراییەکانی ڕووسیە لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران و کۆرەی باکوور دەربڕیوە.
پێنجەمین کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی "ئێف ئەی تی ئێف"، وەک دەزگای دانانی ستانداردی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی دابین کرانی پارە بۆ ترۆر، ڕۆژی هەینی ۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بە سەرۆکایەتی سەنگافورە کۆتایی هات.