تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

زەوتکردنی بەڵگەنامەی کاسبکارانی سووتەمەنی بەلووچ لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

زەوتکردنی بەڵگەنامەی کاسبکارانی سووتەمەنی بەلووچ لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی حاڵوەش، ڕۆژی شەممە 5ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کەڵانتری 11ی شاری میرجاوە، لە دووکانێکی میکانیکی لەم شارە، دەستیان بەسەر بەڵگەنامە و ناسنامەی کاسبکارانی سووتەمەنیدا گرتووە و بەزۆر پارەیان لێ وەرگرتوون.
 دەوترێت، لە بەرانبەر پێدانی بەرتیل بە بەڕی سێ ملیۆن تمەن،هێزەترۆریستەکانی ئەم شارە بەڵگەنامە و ناسنامەکانیان ڕادەستی کاسبکارەکان کردەوە.
کاری سووتەمەنی یەکێکە لەو کارە مەترسیدارانەی کە زۆرێک لە خەڵکی بەلووچ لە بەلوچستان بەهۆی بێکاری و هەژاری، ناچاربە ئەنجامدانی ئەم کارە مەترسیدارە دەبن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی چالاکانی بەلووچ، لە ساڵی 2023 لانیکەم 172 کاسبکاری سووتەمەنی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم و ڕووداوی هاتوچۆ و سووتانی ئۆتۆمبێل گیانیان داوە و 42 کەسی دیکەش لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا بریندار بوون کە 11 کەسیان منداڵ بوون.

2 مانگ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەوتکردنی بەڵگەنامەی کاسبکارانی سووتەمەنی بەلووچ لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

زەوتکردنی بەڵگەنامەی کاسبکارانی سووتەمەنی بەلووچ لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی