لە هەلومەرجێکدا کە زۆرێک لە چین و توێژە داهات بەرزەکان و کەسانی سەر بە ڕژیم ماڵیات نادەن، ئەمجارە ئاخوند ڕەئیسی، سەروک کۆماری داسەپاو جینایەتکاری ڕژیم، دەستی خستووەتە گیرفانی دەسفرۆشان و کاسبکارە کەم دەرئامەدەکانی سەرشەقامەکان، کە بەهۆی حوکمڕانی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و فاشیستەدا، ڕۆژ نیە کەل و پەلەکانیان لەلایەن شارەوانی دەستی بەسەردا نەگیرێت.
ئەمیر سیاح سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی نۆژن کردنەوەی کاروبارەکان بە بێ شەرمی ووتی: باجەکە دەسفرۆرشان و کاسبکاڕانی سەرشەقامەکانیش دەگرێتەوە و دەگونجێت و لە بنەڕەتدا بۆچی نابێت ئەم کەسانە باج بدەن و لەخۆڕایی بژیوی خۆیان دابین بکەن.