لەدرێژەی سەرکوتی بێبەزەیانەی کۆڵبەرە زەحمەتکێشەکاتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەر بە تەقەی بەكرێگیراوانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و باس لەوە کراوە کە دۆخی یەکێکیان ناجێگرە.
هەروەها هەر لەو پەیوەندیەدا کۆڵبەرێك بەهۆی لێدانی لە لایەن سەربازانی لەکرێگیراوی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کراوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێك بە ناوی "ڕەحمان ڕەحمانیزادە" لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیراوە و بە هۆی لێدانی ئەو هێزانە سەر و دەستەکانی بریندار کراون.