یورگن هارت، وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکیەتیی دوو حیزبی سۆسیال مەسیحی و دیموکرات مەسیحی ئاڵمان، لە هۆڵی گشتیی پەرلەمانی وڵاتەكەی وتارێکی سەبارەت بە چوار زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد و بەرگری لە ڕادەستنەکردنی تەرمەكانیان پێشکەش کرد.
دەگوترێ هاوسەری دوو زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراو (بەیان عەزیمی و ماریا مەحموودی، هاوسەری زیندانییە سیاسییە کوردەکان پێژمان فاتحی و محەمەد فەرامەرزی لە ئامادەبوان بوون.
ناوبراو زیادی کرد: یەکەم: ڕژیمی ئاخۆندی ترسی ئەوەی هەیە کە نیشانەی شکەنجەدان لەسەر جەستەیان ببینرێت. دووەم: حکومەتی ئێران ترسی ئەوەی هەیە کە خەڵک لەکاتی بەخاکسپاردندا دژی حکوومەت ڕاپەڕن و هەر بۆیەش تەرمەكانیان ڕادەست ناکەن. من پێداگری لەوە دەکەمەوە کە پێویستە ئەم بابەتە ڕووبدات، ئەمە لانیکەم پرسێکی ئینسانییە کە پێویستە بکرێت.